zagros news agency

باڵیۆزی ئەمەریکا: گرنگە هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی دەنگدانە بۆ پەرلەمانی کوردستان، گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و دەنگی خۆیان بگەیێنن.

گوتیشی: دەنگدان بڕبڕەی پشتی حکومڕانییەکی دیموکراتی سەرکەوتووە، هەروەها هانی گشت پارتە سیاسی و لایەنە بەرپرسەکان دەدەین، دڵبیایی بدەن دەنگدانەکە ئازاد و دادپەروەرانەیە و بەبێ توندوتیژی چاوترساندنە، دەنگدانەکە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق، هەروەها پێکەوە کار لەسەر پێشخستنی هاوبەشییە گشتگیرە 360 پلەییەکەمان لەگەڵ گشت خەڵکی عێراق دەکەین، لەو نێوەندەشدا خەڵکی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە

یاسین

پارێزگاری دهۆک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو چوار کرێکارە دەکات کە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

زیاتر لە 3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا

یاسین