zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە و ئاراستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە، بریتین لە:

١قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ. تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە.

٢قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو ١٥٠ مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.

٣تاکوو مەودای ١٥٠ مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە.

٤جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە.

May be an image of text

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقەکردن لە ئاهەنگێکی کەنار دەریا لە ئوسترالیا؛ لانیکەم ١٢ کوژراوی لێکەوتەوە

یاسین

رۆژێک پشوو راگەیندرا

یاسین

ترەمپ: ئەگەر ئێران دەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە، دووبارە هێرشی دەکەینەوە سەر

سەڵاح