zagros news agency

ئێران هۆشداری دا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە

 

ئاژانسی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، “ئەگەر ئیسرائیلیەکان هێرش بکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ئێمە وەڵام دەدەینەوە و سیاسەتە ئەتۆمییەکانمان هەڵدەسەنگێنینەوە”.

ئاماژەی بەوەش داوە، هەرچەشنە ئامانجێکی ئیسرائیلی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانمان ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەی گەورەتر دەبێتەوە کە ئیسرائیلییەکان چاوەڕوانی دەکەن.

لە 1ی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران نزیکەی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، کەئەمەش  لە کاردانەوەی کوشتنی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی، حەسەن نەسروڵڵا و عەباس نیلفرۆشان، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بوو، کە لە هێرشێکی ئیسرائیل کوژران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

باسرمه‌.. دەست بە قیڕتاوکردنی رێگای سەرەکی نێوان ( بابەجتسک – هەرەش) كرا

سەڵاح

جۆو بایدن لە هانتەری کوڕی خۆشبوو

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هات

یاسین