zagros news agency

سووریا و ئوردن هەوڵ دەدەن بەرەنگاری قاچاخی مادەی هۆشبەر بوەستەنەوە

 

وەزیری دەرەوەی ئوردن لەگەڵ هاوتا سورییەکەی سەبارەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر سنوورەکان گفتوگۆیان کرد.

ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن رۆژی ڕابردوو لە سوویرا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی غەززە و لوبنانیان تاوتوێ کرد.

سەفادی هەروەها لەگەڵ بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و باسیان لە بازرگانیکردن بە ماددە‌ی هۆشبەر لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سووریا و ئەو هەوڵانە کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا دەدرێن.

هەردوولا جەختیان لە هاوکاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆیەک بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا  لە ئوردن کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا سنووروانانی ئوردن چەندین جار لە سەر سنووری سووریا بەڕەوڕووی قاچاخچیانی مادەی هۆشبەر دەبنەوە.

سووریا دوای گەرمبوونی تێکەڵچوونی ئیسرایل لەگەڵ حەماس و حزبوڵڵا مەیلی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیزی وڵاتانی عەرەبی زیاتر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو تانکیی گەورەی نەوت به هۆی هێرشی درۆنی لە ڕووسیا گڕیان گرت

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بۆرسەکانی بەغدا و هەولێر بەرز بۆوە

یاسین