ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. میلان و مۆناکۆ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی میلان لە یاریگای خۆی میوانداری کلوب بروجی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی میلان توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە سەرەتادا یانەی میوان تۆپێکی لە ستوونی گۆڵی میلانی دا، بەڵام میلان هەوڵەکانیان چڕکردەوە و لە خولەکی 34 پولوسیچ توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات،

دوای ئەوە ناوبژیوان کارتی سووری دایە یاریزان رافایێل ئونیدیکای یاریزانی کلوب بروج، دوای ئەوەش ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، سەرەتا یانەی میوان لە خولەکی 51 توانی لەڕێگەی سابی تۆماربکات، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا،

بەڵام میلان توانی دوو گۆڵی تر لەلایەن یاریزان تیانی ریندێرز لە خولەکەکانی 61، 71 تۆماربکات و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە یاریێکی تری هەمان کاتدا، یانەی مۆناکۆ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سڤرینا زڤیزدای بردەوە.

 

بەم ئەنجامە، میلان تەنیا سێ خاڵی هەیە و مۆناکۆش بووە خاوەن 7 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌كات

یاسین

ته‌ندروستی سلێمان چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌رده‌كات

سەڵاح

رێناس دۆسکی: دێ لسەر رێبازا پارتی و بارزانی بەردەوام بین ل خزمەت کرنا خەڵکی خو

سەڵاح