zagros news agency

لەسەدا 75ـی خاوەن مۆلیدەکانی بەغدا بە نرخی فەرمی حکوومەت پابەند نین

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی پاریزگای بەغدا ڕایگەیاند، لە 75%ـی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان پاباند نین بەو نرخەی کە حکوومەت دیاری دەکات، بەڵکو 25% یان پابەندن بە نرخی حکوومەت.

سەفا مەشهەدانی، سەرۆکی لیژنەی نەوت گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەیەک لەلایەن لیژنەکەوە لەگەڵ سەندیکای مۆلیدەکان کرا و ژمارەیەک نوێنەری  مۆلیدەکان تێیدا بەشداربوون، چەند میکانیزمێک بۆ کارکردنیان دانرا، هەروەها هەڵمەتێک بۆ بەدواداچوون و پابەندبوون بەو نرخە فەرمیانەی کە ئەنجوومەن بۆ مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دیاریکردووە کرا”.

ئاماژەی بەوەش دا، “ڕێککەوتن کراوە کە ئەوکەسانەی گاز وەردەگرن و پاباندی نرخی دیاریکراو نابن کە لەلایەن ئەنجوومەنەوە دیاریکراوە، بە پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێن، هەروەها ئەوانەی کە گازیش وەرناگرن، لەئەگەری پابەند نەبوونیان بە نرخی ئەمپێر کارەبای مۆلیدە کە لەلایەن ئەنجوومەنەوە بۆیان دیاری دەکرێت، بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفر گارنەر: پەروەردەکردنی منداڵ لە دوو ماڵی جیاوازدا کارێکی ئاسان نییە

ART

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بە نیۆ درزەن گۆڵ شکستی بە تۆتنهام هێنا

یاسین