ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یورو لیگ.. تۆتنهام سەرکەوتنێکی زەحمەت و گرنگی بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی یورو لیگ، هەردوو یانەی تۆتنهام و ئەلکامار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی تۆتنهامی خاوەن یاریگا توان بە زەحمەت بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

هەر لەگەڵ دەستپێکی تایمی یەکەمدا و فیکەی ناوبژیوان، یانەی تۆتنهام باشتر دەرکەوت و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم و هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان و لە ئەنجامی فشارەکانیان، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ تۆتنهام هەژمارکرد و لە خولەکی 53دا یاریزان ڕیچالوسون بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست و یارییەکەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی تۆتنهام بووە خاوەنی 9 خاڵ و لە پلەی دووەمە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لازیۆی پێشەنگ، ئەلکاماریش سێ خاڵی هەیە و لە پلەی 21 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا… کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح

لەمانگی رەمەزان دەوامی فەرمانگەکان کەم دەکرێتەوە

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین