zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بردیەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

لە یارییەکی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆی میوانداری لیتچی کرد.

 

لە ئەنجامدا ناپۆلی خاوەن یاریگا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم، یانەی ناپۆلی کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست، هەرچەندە چەندین هەوڵدرا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، بەهەمان شێوەی تایمی یەکەم، یانەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بەڵام ناپۆلی خاوەن یاریگا لە خولەکەی 73 لە رێگای جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتنی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پێشەنگدا دەبیندرێت، لیچیش تەنیا پێنج خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پەرلەمانتارێكی ئەڵمانیا دەكات

یاسین

لە هێرشێکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمێکی “هەڵگری ماددە هۆشبەرەکان” کەس کوژران

سەڵاح

وردەکاریەکانی گرێبەستی فاتێ و مۆناکۆ چین

یاسین