zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (72) دۆلار و (62) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى  سێ دۆلار و 88 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (45) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی سێ دۆلار و 33 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر یادی فیلمساز مەهدی ئومێد دەکرێتەوە

ART

کەشناسی هەرێم:پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

ئێران هۆشداری به‌رانبەر ڕاگه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکان بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام ده‌دات

یاسین