zagros news agency

ئێران هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لەسێدارە دەدات

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، جەمشید شەرمهەدی، هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ڕەگەز ئێرانی، دوای ئەوەی بە تاوانی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی سزا درا، لە سێدارە دراوە.

شەرمهەدی تەمەن 67 ساڵ کە هاوکات دانیشتووی ئەمەریکا بوو، لە ساڵی 2023 بە تۆمەتی “گەندەڵی لەسەر زەوی”و پەیوەندی بە هێرشێکی ساڵی 2008 بۆ سەر مزگەوتێک، و داڕشتنی پلانی هێرشەکانی دیکە بۆ سەر وڵاتەکە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

دەستگیرکردنی شەرمهەدی لە ساڵی 2020لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ئیتلاعاتدا ڕاگەیەندرا کە ناوبراوی بە “سەرۆکی گرووپی تیرۆریستی تاندەر وەسف کردووە، کە لە ئەمەریکاوە کردەی چەکداری و تیرۆریستی لە ئێران ئەنجام دەدات.”

لە ئێستادا لانیکەم 16 کەسی خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی کە زۆربەیان هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن لە ئێران دەستبەسەرن.

بەگوێرەی گروپەکانی مافی مرۆڤ لەنێویاندا ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێودەوڵەتی، ئێران ساڵانە جگە لە چین، لە هەموو وڵاتانی تر زیاتر خەڵک لەسێدارە دەدات.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

قوتابیان بایکۆتی هۆڵی تاقیکردنەوەی زانکۆی کەرکوکیان کرد

سەڵاح

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: داوا لەمەنگۆلیا دەکات پۆتین دەستگیر بکەن

سەڵاح

لالیگا.. ریال مەدرید بە لێدانی سزا سێ خاڵی کۆکردەوە

یاسین