لە یاریێکی تری جامی کاراباو، هەردوو یانەی پرێستون و ئارسناڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە پرێستون بباتەوە.
هەر لە تایمی یەکەمدا ئارسناڵ باشتر بینرا و لەو تایمەدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 24 و 33 لەلایەن یاریزانان گابریێل خیسوس و ئیسان نوانێری تۆماربکات.
تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و ئارسناڵی میوان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان، لە خولەکی 57 یاریزان کای هاڤێرتز توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی گەنەرز تۆماربکات و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە یاریێکی تری هەمان قۆناغ، یانەی چێڵسی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە نیۆکاسل یونایتد دۆڕا، گۆڵەکانیش ئەلیکساندەر ئیساک و ئەکسل دیساسی بەهەڵە لە خۆیان تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە هەردوو یانەی ئارسناڵ و نیۆکاسل گەیشتە قۆناغی داهاتوو و پرێستون و چێڵسیش ماڵئاوایانکرد.