zagros news agency

وەزیری بەرگریی ئێران: یەک فڕۆکەی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی ئێرانی نەبەزاندووە

 

عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران بە میدیای ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند، لە هێرشی ئیسرائیلدا هیچ فڕۆکەیەکی ئەم وڵاتە نەهاتووەتە نو خاکی ئێرانەوە.

وەزیری بەرگریی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، تەکنۆلۆژیی بەرهەمهێنانی مووشەک لە ئێران خۆماڵییە، بۆیە سیستمی مووشەکیی ئێران بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە هیچ کێشەیەکی تێ نەکەوتووە.

نەسیرزادە، گوتی: ئیسرائیل یەک فیشەک بە بیابانێکی ئێمەوە بنێت، ئەوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر وڵاتێکی خاوەن هەویەتی و خاوەن کولتوور و کۆن و بەهێز. ئەمەش بۆ ئێمە جێگای چاوپۆشی لێکردن نیە و بێ‌گومان وەڵامی دەدەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی میوانداریی تۆماس باراك نێردەی ئەمەریكا بۆ سووریا و مەزڵووم عەبدی و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە دەكات

یاسین

لەهەولێر دوو دز دەستگیر کران

یاسین

کۆمپانیای openAI خزمەتگوزاریەکی تری زیاد کرد

یاسین