سەرۆكی شارەوانیی ئەسەنیورت لە ئیستانبۆڵ، كە گەورەترین شارەوانیی ئەو شارەیە، لەلایەن هێزه ئهمنییهكانى توركیاوه دەستگیرا و هەروەها شارەوانییەكەشی لێ وهرگیرایهوه. جەهەپە، بۆ ئیدانەكردنی ئەو بڕیارە، گردبوونەوە و ڕایدهگهیهنن، ناهێڵن ئیرادەیان بشكێت.
وەزارەتی ناوەخۆی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ی 10ى 2024، لە راگەیێندراوێكدا (ئهحمهد ئۆزەر)، سەرۆكی شارەوانیی ئەسەنیورت لە ئیستانبۆڵ، كە گەورەترین شارەوانیی ئەو شارەیە، وەكوو تاوانبار ناساندووە و ڕایگهیاندووه كهى ئهو ئەندامی پەكەكەیە. هەروەها جان ئاكسۆی، جێگری پاریزێزگاری ئیستانبۆڵیان لە شوێنی داناوە.
ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆكی شارەوانیی ئەسەنیورت، كه خۆى له بنهڕهتدا خهڵكى شارى (وان)ی باكووری كوردستانە و لەسەر لیستی جەهەپە توانی ببێتە سەرۆكی شارەوانی، بە تۆمەتی ئەوەی بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەمزی كارتاڵ، بەرپرسی باڵای پەكەكەدا كردووە، بۆیە داواكاری گشتی بەتۆمەتی تیرۆر، داوای كرد دەستگیر بكرێت.
ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ، لەبەردەم دادگای توركیا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و گوتی: ”دیسان بەجیدی شەرمەزاربووین لەبەردەم دیموكراسی، بە ئاشكرا دەستوەردان لە دادگادا دەكەن.“
ئیمامئۆغڵو، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا، ئیدانەی دهستگیركردنى سهرۆكی شارەوانیی ئەسەنیورتی كرد، هەروەها بەڵێنی بە خەڵك دا، بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ بەدیهێنانی دادپهروهرى و ڕایگهیاند: “ناترسین و بوێرین و سڵ ناكەینەوە”.
گول چیفتچی، جێگری بەرپرسی یاسایی جەهەپە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی (X) بڵاوی كردووەتەوە: “ئەو شارەوانییانەی كه دەسەڵات نهیتوانى لە رێگەی هەڵبژاردنەوە بەدەستیان بهێنێت، به زهبرى هێز بهدهستیان دههێنێت.