zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەلە و رێکخراوی کوردانی فەیلی دەکات

 

رۆژی یەکشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەلە و رێکخراوی کوردانی فەیلی کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە کێشە و گیروگرفتەکانیان و بابەتی بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردانی فەیلی لە ماف و ناسنامە و ئاسەواری ئازاردان و ڕاگواستنیان و دەرئەنجامەکانی سیاسەتی شۆڤینی بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو کە لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عێراق لەدژی کوردانی فەیلی پیادە کراوە و هەتا ئەمرۆش بەشێک لەم کێشانە هەر بەردەوامن. هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد کە هەمیشە بەرگری لە مافەکانی کوردانی فەیلی کردووە لەو کێشەو ئاستەنگانەی هەیانە و هەمیشە داکۆکیکار بووە بۆ گەڕاندنەوە و چەسپاندنی مافەکانیان.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی کەسایەتی و نوێنەرانی ڕێکخراو و کۆمەلەی کوردانی فەیلی، پێزانینی بۆ هەڵوێستەکانیان هەبوو ، و ڕایگەیاند کوردانی فەیلی هێمای فیداکاری و کوردپەروەرین و نموونەیەکی دیاری ئەو ستەم و  چەوساندنەوەین کە لەدژی گەلی کورد ئەنجام دراوە. جەختیشی لەوە کردەوە  کوردانی فەیلی بەهۆی ناسنامەی نەتەوەییان تووشی زوڵم و دەربەدەریی و ئاوارەیی بوونە. سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ پاڵپشتیکردن و جێگیرکردنی تەواوی ماف و داواکاریبەکانی کوردانی فەیلی ئەنجامی دەدات.

May be an image of 6 people and dais

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئێستا بۆ ناردنی مووچە، هیچ بیانوویەك بە دەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە

سەڵاح

بە هۆى جێبەجێکردنی یاساى جەعفەرى 800 دایکی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکەن

سەڵاح

ئاگادارکردنەوەیەک بۆ گشت کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن(دیلیڤەری)

سەڵاح