zagros news agency

شاندێکی سەرۆکایەتی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ئەمەریکادا کرد

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/4 لە هەولێر، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەمەریکادا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکاوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و ئیداری، دیپلۆمات و نوێنەرایەتیی وڵاتان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک، پیرۆزباییی یادەکەی لە خاتوو ئێلينا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و بەڕێز ستێڤ بيتنه‌ر، کونسوڵی گشتی و ستافی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە بەڕێزان باڵیۆز و کونسوڵی گشتی، وێڕای دەربڕینی سوپاس و خۆشحاڵییان بە بەشداری شاندی سەرۆکایەتی لە ڕێوڕەسمەکەدا، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کردەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح