zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بەردەوامە لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی

لە یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد ڕووبەڕووی لیستەر سیتی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە لیستەر بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 17دا بڕۆنو فێرناندز گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە ئەنجامی فشارەکانی بۆ سەر گۆڵی لیستەر سیتی، یاریزان ڤیکتۆر کریستنسن بەهەڵە لە خۆیان لە سوودی مانچستەر تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم، دووبارە یانەکان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و تا لە خولەکەکانی کۆتایی و 82دا گارناچۆ توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی مانیونایتد تۆماربکات و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی 13 دایە، لیستەر سیتیش تەنیا دە خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سی ئێن ئێن: مۆسکۆ لە لێواری شکستدایە؛ هاوسەنگیی جەنگی ئۆکرانیا گۆڕانی تێدەکەوێت

سەڵاح

دوای ئاستە خەیاڵیەکەی ئونداڤ پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەران کرد

sarkar

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ عێراق دەکات

یاسین