ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی :  لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  تاوە باران و برووسکە دەبێت

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە   ١١- ١١ – ٢٠٢٤

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و برووسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت.

پلەکانی گەرما  / نزم  دەبێتەوە بە ( ٢ – ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێراى با /  لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک . هەندی کات چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠ کم/ک

ئاراستەی با/  لەنێوان باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .

مەوداى بینین / لەنێوان ( ٧ –   ٩ )کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (٥ – ٧ ) کم دەبێت

پلەکانی گەرما لەسەر نەخشە ئاماژەی پێکراوە

 

 

سبەی سێشەممە  ١٢ – ١١ – ٢٠٢٤

کەش/ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت  لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.

پلەکانی گەرما  / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

خێراى با /  لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک

ئاراستەی با/  باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .

مەوداى بینین / لەنێوان (  ٧ – ٩ ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : ٢٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی  :  ٢٢ پلەى سیلیزى

دهۆک     : ٢٢ پلەى سیلیزى

کەرکوک  : ٢٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢١  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : ٢٢ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١١ پلەى سیلیزى

سۆران    :  ٢٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   ٢٨ پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى / ١١- ١١- ٢٠٢٤

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید بە لێدانی سزا سێ خاڵی کۆکردەوە

یاسین

كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە پێشەنگی كۆمپانیاكانی وڵاتانی بیانین

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح