zagros news agency

لە چەند قەزایەکی شرناخ قەدەغەکردنی ١٥ ڕۆژە ڕاگەیەندرا

لە شرناخ، ناوچەی چیای کودی، چیای گابار، دۆڵی و دێری زەر وەک ناوچەی تایبەت دیاری کران و قەدەغەکردنی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕاگەیەندرا.
قایمقامیەتی شرناخ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “شاخی کودی، چیای گابار، دۆلێ و دێری زەر وەک ناوچەی تایبەت دیاری کراون و لە 13ی ئەم مانگەوە تا 27ی تشرینی دووەمی 2024، ئەم ناوچەیە وەک ناوچەیەکی ئەمنی تایبەت دیاری کراوە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژان هاتوچۆ قەدەغە دەکرێت”.
بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، قەدەغەکردن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی نەزم و ئاسایشی گشتی و پێش‌گرتن لە تاوانان و پاراستنی ماف و ئازادییە سەرەتاییەکان و پێش‌گرتن لە ڕووداوی توندوتیژی و هەر بارودۆخێکی نەرێنی ڕاگەیەندراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی ئەنجامدا

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى گشتيى هوداپار پرۆسه‌ى ئاشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

چۆن ئەمریکا دەتوانێت مینەکان لە گەرووی هورمز پاک بکاتەوە

سەڵاح