ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بلینکن بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی بۆ ئۆکرانیا ده‌چێته‌ ئه‌وروپا

 

لە دوایین ڕۆژەکانی سەرۆکایەتی جۆو بایدن، لە کاتێکدا واشنتن بە دوای ڕێگەیەکدا بۆ “زیادکردنی” یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا دەگەڕێت، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەردانی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەکات.

دوای برۆکسل، بلینکن لەگەڵ سەرۆک جۆو بایدن بەرەو لیمای پایتەختی پێروو دەڕۆن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی هاریکاریی ئابووریی نێوان ئاسیا و پاسێفیک، دواتریش پێکەوە سەردانی ماناوس و ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیل دەکەن و لەوێ ئامادەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی بیست دەبن.

پێشبینی دەکرێت سەرۆک بایدن و سەرۆکی چین شی جین پینگ ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی ئاپیکدا ڕووبەڕوو قسە بکەن، ئەمەش بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕێکخستنی کۆبوونەوە و پلانەکانەوە کە بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت قسەی بۆ دەنگی ئەمەریکا کرد.

بلینکن ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ هاوتاکانیدا لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ دەکەن بە مەبەستی هەماهەنگیکردن لە بەردەوامیدان بە یارمەتییەکان بۆ ئۆکرانیا، هاوکات سەرۆک بایدن لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کۆدەبێتەوە. بەرپرسان دەڵێن بایدن داوا لە ترامپ دەکات لە ئۆکرانیا ” دوورنەکەوێتەوە.”

پشتیوانیی ڕاستەوخۆی کۆریای باکوور بۆ جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا پێشبینی دەکرێت بابەتێکی سەرەکی بێت لە گفتوگۆکانی بلینکندا لەگەڵ هاوتاکانی لە ئەوروپا.

ئۆکرانیا باسی لەوە کردووە هێزەکانی کۆریای باکوور چالاکانە شان بە شانی هێزەکانی ڕووسیا لە هەرێمی کورسکی ڕووسیا شەڕ دەکەن، زیادبوونی هاریکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور لەلایەن چەندین وڵاتی ئەوروپاوە سەرکۆنە کراوە.

چاڕڵز کەپچان لە ئەنجومەنی پەیوەندیییە دەرەکییەکان بە دەنگی ئەمەریکای وت ترامپ ڕەنگە هەوڵ بدات ” نێوەندگری بکات لە ئاگربەستێکدا لە ئۆکرانیا.” ترامپ لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیداوە ئەو کارە بکات.

کەپچان وتی،” بەڵام ئەوە ئەوەندە ئاسان نابێت وەکو ئەوەی کە بەڵێنیداوە. ماوەیەکی زۆری دەوێت تاوەکو ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بهێنیتە سەر بنەمایەکی هاوبەش.”

هاوپەیمانە سیاسییەکانی ترامپ ئاماژەیان بەوە داوە کە بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمەریکا بەدیهێنانی ئاشتی لە ئۆکرانیا دەکاتە کارێکی پێشینەی و وەها دەکات ئۆکرانیا بتوانێت کرایمیا و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە بە دەستبهێنێتەوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق: ئەوەی لە سووریا روو دەدات كاریگەریی ئابووری و بازرگانی لەسەر عێراق دەبێت

سەڵاح

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

سەڵاح