zagros news agency

نرخی هەر ئۆنسەیەک لە زێڕ 182 دۆلار دابەزیوە

نرخی زێڕ لە دابەزین بەردەوامە، بەراورد بە هەشت هەفتەی رابردو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، بەجۆرێک لە 10 ڕۆژدا نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 182 دۆلار دابەزیوە.

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ڕێژەی  0.6% بەهاکەی لەدەستدا، بەجۆرێک بۆ ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دو هەزار 560  دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاست لە هەشت هەفتەی رابردودا دابەزیوە.

لە دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، نرخی زێڕ بە ئاستێکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک رۆژێک بەر لە هەڵبژاردن، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە دو هەزار و 742 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا و بەراورد بە ئەمڕۆ 182 دۆلار لە نرخەکەی لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چالاكوانێكی سیاسی بۆ زاگرۆس: دهۆک ئێستا بەهێزترین پارێزگایە لەئاستی پێشکەوتن

سەڵاح

هەرێمی كوردستان ئەمساڵ 40 هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکات

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ قەداسەتی پاپا فرانسیس خواست

سەڵاح