ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور.. بەرازیل دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

لە یارییەکانی گەڕی 11ی قۆناغی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026، هەردوو هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا و بەرازیل ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز بینرا و هەردوو هەڵبژاردە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، تاکو لە خولەکی 43دا بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایابدا یاریزان رافینیا گۆڵەکەی بەرازیلی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە سەرەتایی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46دا یاریزان تێلاسکۆ سێگوڤیا گۆڵی بەرامبەری هەڵبژاردەی ڤەنزوێلای خاوەن یاریگا تۆمارکردوە،

دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بەرازیل هەژمارکرد، بەڵام یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر لێدانەکەی لەدەستدا، لە خولەکی 89 یاریزان ئەلیکساندەر گۆنزالێس بەکارتی سوور کرایە دەرەوە،

دوای ئەوەش یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم شێوەیە، هەڵبژاردەی بەرازیل بەشێوەیێکی کاتی لە پلەی سێیەمدایە بە 17 خاڵ، ڤەنزوێلاش 12 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی میانمار بەرزبووە

یاسین

لە دەوحە گفتوگۆکانی ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەکەنەوە

سەڵاح

لە تورکیا ١٩ کەس بەتۆمەتی بانگشە بۆ پەکەکە دەستگیر کران

یاسین