zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بردیەوە و فەرەنساش دوو خاڵی لەدەستدا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی نەیشینزلیگ و لە گرۆپی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە لە بەلجیکا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 11دا ئیتاڵیا توانی تاکە گۆڵی یارییەکە لە ڕێگەی یاریزان ساندرۆ تۆنالی تۆمارکرد،

 

لە دووەم تایمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە یاریێکی تری هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا میوانداری هەڵبژاردەی ئیسرائیلی کرد،

 

لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی و بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پێشەنگی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ، فەرەنساش 10 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دی بڕۆین دڵتەنگە

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین

هۆکاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یۆڤانتۆس ئاشکرا دەبێت

یاسین