zagros news agency

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێز لە بەڕژەوەندی ئیسپانیا دژی دانیمارک کۆتاییهات

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی نەیشنزلیگدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاری ئاگریندا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارک بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە دانیمارکی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم ئیسپانیای دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی میکێل ئۆیارزابال لە خولەکی 15 تۆماریکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە و لە سوودی ئیسپانیا مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 58 ئایۆزی پێرێز گۆڵی دووەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد، بەر لە کۆتایی یارییەکە و لە خولەکی 84دا یاریزان ئیزاکسن گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام تاکە گۆڵەکە نەبووە فریادڕەس و سەرەنجام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە یاریەکی تری هەمان کۆمەڵەدا، هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و سڕبیا رووبەڕووی یەکبونەوە

کۆتایشدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.

 

بەم شێوەیە، ئیسپانیا لە پێشەنگی گرۆپەکەیەتی و خاوەن 13 خاڵە، دانیمارکیش لە دووەمە بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆلینای ناوبژیوانی ئیتاڵی باس لە خەمناکترین ساتی کاری ناوبژیوانی خۆی دەکات

یاسین

ئیسرائیل و حەماس له‌ ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌وه‌

سەڵاح

وەزیری نەوت: زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێم وەرگیراوە

سەڵاح