zagros news agency

تورکیا… بەپرسێکی پلەباڵای پەکەکە دەست‌گیر کرا

دەزگای هەواڵگری تورکیا بە هەماهەنگیی لەگەڵ پۆلیسی ئیستانبوڵ بەرپرسێکی باڵای پەکەکەیان دەستگیرکرد.

ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی‌کردەوە، دەزگای هەواڵگریی ئەم وڵاتە بە هەماهەنگیی لەگەڵ پۆلیسی ئیستانبوڵ هەڵـمەتێکی لە دژی ریکخستنەکانی پەکەکە لە پۆرتوگاڵ کردووە، بەگوێرەی هەواڵەکە، لەم هەڵمەتەدا سەردار توناگور، ئەندامی رێکخستنەکان دەستگیرکراوە کە گوایە ناوبراو دەستێکی باڵای لە چالاکییەکانی کەجەکەدا هەبووە. دوای ئەوە زانراوە ناوبراو لە ئیستانبوڵە و لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستبەسەرکراوە، دوای دەستبەسەرکرانیشی لەلایەن دادگاوە رەوانەی بەندیخانە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‏‎مەسرور بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی گه‌ل و حكوومه‌تی توركیا ده‌كات

دڵشاد

کۆمپانیای TCL یەکەم فلیمی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت

یاسین

لە هه‌ولێر … لوتكەی خۆبەخشی هەولێر بەڕێوەچوو

یاسین