zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا گۆڵبارانی ئێرلەندای کرد و لە پێشەنگە

لە یارییەکانی ئەمشەوی نەیشینزلیگدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری ئێرلەندای کرد.

 

لە ئەنجامدا شێرەکانی لەندەن توانیان گۆڵبارانی میوانەکەیان بکەن و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لێیان بردەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لەو تایمەدا ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەڕووی یاریزانانی هەردوو لا بەرزکردەوە، ئەو تایمەش بەبێ هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 51دا ناوبژیوان کارتێکی سووری دایە یاریزانی ئیرلەندا، دوای ئەوە ئینگلتەرا سێ گۆڵی لە ماوەی پێنج خولەکدا لەڕێگەی یاریزانان کەین، جۆردن و گالاگێر تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و ئینگلتەرا توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 75 و 79دا لە ڕێگەی یاریزانان بۆوین و بێلیس تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵەشدا هەڵبژاردەی یونان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە فینلەندای هێنا.

 

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شانبەشانی یونان خاوەنی 16 خاڵن بەڵام بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگە و یونایش پلەی دووەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ کەمکردنەوەی کۆچ، ئەوروپا پاکێجێکی یارمەتی بەبڕی هەشت ملیار دۆلار بە میسر دەدات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و خزمەتی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات

یاسین

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی (پۆرتاڵی کار)ی راگەیاند

یاسین