zagros news agency

نەیشینزلیگ.. نەرویج بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی نەیشینزلیگ، هەڵبژاردەی نەرویج ڕووبەڕووی کازاخستان بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا نەرویج بە سەرکردایەتی هالاند توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە کازاخستانی بردەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا نەرویج گورزی خۆی وەشاند و توانیان لەو تایمە سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 23، 37 و 41 لەڕێگەی هاڵاند دوو گۆڵ و ئەلیکساندەر سۆرلۆس تۆماربکەن.

 

لە تایمی دووەمیشدا هەڵبژاردەی نەرویج بەردەوامبوون لە ئاستە بەرزەکەیان و دوو گۆڵی تریان لەڕێگەی هالاند و ئەنتونیو نوسا لە خولەکەکانی 71 و 76 تۆماریانکرد و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی نەرویج بە یەکەمی گرۆپەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ، کازاخستانیش یەک خاڵی هەیە و ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرێبەستێکی نوێ بۆ مانچستەر یونایتد

یاسین

سەرۆکی حکومەت بەنداوی بەستۆڕەی کردەوە

یاسین

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: لە قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتیداین

یاسین