zagros news agency

پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كفری جێبه‌جێ ده‌كرێت

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە كفری جێبەجێ دەكرێت.

لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی قیرتاوكردنی دووسایدی گەڕەكی شۆڕش لە قەزای كفری كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پڕۆژەی دووسایدی گەڕەکی شۆڕش لە قەزای کفری هاوکات سایدی لای کارگەی ڕستنوچنین لەخۆدەگرێت و بە سەرپەرشتیی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و سەرۆکایەتیی شارەوانیی کفری جێبەجێ دەکرێت.

گوژمەی پڕۆژەکە (504،870،00) دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌كات

یاسین

لە زاخۆ ڕێز لە هۆزانڤان مستەفا حسێن دەگرێت

ART