zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کردوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەیان بەرزبوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (43) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 2 دۆلار و 1 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (27) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 2 دۆلار و 5 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یۆ‌ يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت

سەڵاح

پەروین چاکار ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە

ART