zagros news agency

ئێران بەڕێوەبەری کاروباری باڵیۆزخانەی بەریتانیای بانگ کرده وەزارەتی دەرەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەڕێوەبەری کاروباری باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تارانی بانگ کرد و ناڕەزایەتیی توندی تاران بەرانبەر گەمارۆی نوێی بەریتانیا لەسەر کەرتی کەشتی‌وانیی ئێرانی پێ ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا بە ئاماژەکردن بەوەی گەمارۆکانی بەریتانیا لە دژی کەرتی کەشتیوانیی ئێران نایاسایی و بێ‌پاساون، ڕایگەیاندووە ئەم گەمارۆ نوێیانە، بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لە دژی بنەمای ئازادیی دەریاوانی و بازرگانیی دەریایان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ڕەتی کردووەتەوە لە جەنگی ئوکراینادا پشتیوانیی سەربازیی بۆ ڕووسیا ناردبێ و جەختیشی کردووەتەوە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران و ڕووسیا لە بوارەکانی بەرگری و ئەمنیدا، لە دژی هیچ وڵاتێکی دیکە نین.

ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەریتانیا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، بە هۆی پشتیوانیی ئیران لە ڕووسیا و ناردنی مووشەک بۆ ئەم وڵاتە، کۆمەڵێک گەمارۆی نوێیان خستە سەر کەرتی کەشتیوانیی ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای گونده‌كانی قوشتەپەی چارەسەر کرد

سەڵاح

خولی ئیتاڵیا.. میلان خۆی گەیاندە پێشەنگ و چاوی لە شکستی ڕکابەرەکانیەتی

یاسین

کەشناسی هەرێم : ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەل بوونی تۆزو خۆڵ

سەڵاح