دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان لە لاهای فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتەنیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆواڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگریی ئەم وڵاتە و فەرماندەیەکی باڵای حەماس دەرکرد.
دادگاکەی لاهای رایگەیاند، بەگوێرەی بەڵگان نەتەنیاهو و گالانت تاوانی جەنگیان کردووە و سیاسەتی برسیکردنیان لە غەززە بەکارهێناوە.
لە بەرانبەردا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم بڕیارەی سەرکۆنە کردووە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و هۆڵەندا پابەندیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان ڕاگەیاندووە.