ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: لە هەندێ ناوچە بەفر و باران دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە   ٢٥- ١١ – ٢٠٢٤ 

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان بەجۆرێک لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت وە لەناوچە سنوورییەکان دابارین بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێت, لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێ تەنها ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی  پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بەشیوەی نمە بارانی لاواز دەمینێتەوە.

پلەکانی گەرما /  نزم بوونەوەیەکی بەرچاو ( ٦-٧ ) پلە وە لەناوچە شاخاوییەکان و دەڤەری بادینان ( ٨- ١٠ ) پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٥ ) کم/ک  

ئاراستەی با /  باشووری رۆژهەڵات دەبێ .

مەوداى بینین / لەنێوان (  ٧– ٩ ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (٥-٦) کم

 

 

 

سبەی سێشەممە  ٢٦ – ١١ – ٢٠٢٤ 

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لەکاتەکانی بەیانی پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ کاریگەی دابارین زیاد دەبێ  بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێم وە پێشبینی برێکی باش بەفر بارین دەکرێت بەنزیکەی (٨-١٠) سم وە بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهڵاتدا, لەکاتەکانی درەنگ کاریگەری لاواز دەبێ .

پلەکانی گەرما  / نزم دەبێتەوە بە  (١-٣) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک 

ئاراستەی با /  لەگۆراندایە .

مەوداى بینین / لەنێوان (٨ – ٩ ) کم دەبێت بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان لەنێوان (٤-٦)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : ١٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی  : ١٣ پلەى سیلیزى

دهۆک     : ١١ پلەى سیلیزى

کەرکوک  : ١٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٣  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : ١٠ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٦ پلەى سیلیزى

سۆران    :  ١٣ پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   ١٦ پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى  ٢٥ – ١١- ٤ ٢٠٢

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

داشکاندن لە کرێی خوێندن جێ بەجێ دەکرێت

یاسین

کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ ڤیزای ئه‌مریكا وه‌ربگرن

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین