zagros news agency

وەزیری دارایی لوبنان: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە لوبنان بۆ دە ساڵ زووتر گەڕاوەتەوە

وەزیری دارایی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی ئیسرائیلەوە ئەم وڵاتە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلاری زیانی پێ گەیشتووە.
ئەمین سەلام وەزیری دارایی لوبنان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەم وڵاتە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیانێکی گەورەی ماددی و مرۆی لێداون، بەجۆرێک قەبارەی زیانەکان بە ٢٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
وەزیری دارایی لوبنان هەروەها گوتی؛ ئەم شەڕەی بەرۆکی گرتوون ١٠ ساڵ لوبنانی بۆ دواوە گەڕاندووەتەو و لوبنان بۆ ئەوەی کێشەی ئاوارەکان و وێرانبوونی باڵەخانەکان چارەسەربکات، پێنج ساڵی پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرێمی کوردستان.. لە ساڵی رابردوو نزیكەی 12 هه‌زار پارچەزەویی كارت تاپۆ كراوە

سەڵاح

فوئاد حسێن: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ

یاسین

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: پێشنیار دەکەین ترەمپ ئەزموونەکانی پێشووی لەبەرچاو بگرێت

سەڵاح