zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئەمشەو لە سوودی بایرن دژی پاریس سانجێرمان کۆتاییهات

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ و لە یاری لوتکەدا، بایرن میونشنی ئەڵمانی میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی بایرن میونشن دژی پاریس سانجێرمان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای بایرنی خاوەن یاریگا بوو لە ئەنجامی هێرشێکدا کیم مین لە خولەکی 38 تۆڕی گۆڵی پاریسی هەژاند.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 56دا ناوبژیوان کارتی سووری دایە عوسمان دێمبلێ و کردیە دەرەوەی یاریگا، لەو تایمەدا یانەکان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام ئەو تایمە بەبێ هیچ گۆڵێک تەواوبوو.

 

لە یاریێکی تریشدا یانەی هەردوو یانەی ئینتەر میلان و لایپزیگ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، لە کۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر دژی یانە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ئینتەر میلان لە پێشەنگی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ، بایرن میونشن بووە خاوەن 9 خاڵ و لە پلەی 11 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زه‌یدۆ باعه‌دری بۆ زاگرۆس: پیلانگێڕیه‌ك له‌دژی پارتی هه‌یه‌

یاسین

سەرۆکی حکومەت: کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی قەتەڕ هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا

یاسین

حزبوڵای لوبنان لە بەرزاییەکانی گوڵان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

سەڵاح