zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی مانسیتی دوو خاڵی لەدەستدا

لە یاریێکی تری ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ و ئاگریندا، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی میوانداری فینۆردی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە سەرەتادا مانچستەری خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە تایمی یەکەمدا بە لێدانێکی سزا لە خولەکی 44 هالاند گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم کەرنەڤاڵی گۆڵکردن دەستیپێکرد و مانسیتی دوو گۆڵی تر لەلایەن گۆندوگان و ئێرلینگ هالاند تۆمارکرد،

دواتر فینۆردی میوان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 75 و 82 و 89 تۆماربکات و ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە و خاڵێک لە مانسیتی وەرگرت.

 

لە یاریێکی تریشدا ئاتلانتا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یۆنگ بۆیز هێنا.

 

بەم سەرکەوتنە، ئاتلانتا لە پلەی چوارەمدایە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ، مانچستەر سیتیش 10 خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی پارتی په‌یامێك بۆ ئه‌وانه‌ ده‌نێرێت كه‌ باس له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن

یاسین

تایلاند لەسەر تێپەڕینی کەشتییە نەوتهەڵگەرەکانی لەگەڵ ئێران رێککەوت

سەڵاح

کۆشکی سپیی وادەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل ئاشكرا دەکات

سەڵاح