zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. دورتموند بردیەوە و یۆڤانتۆسیش بە خاڵێک ڕازیبوو

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ئەستۆن ڤێلا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی و بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لەو تایمەدا هیچان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و ئەو تایمە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و تا ڕادەیێک یارییەکە بە ئاستێکی مامناوەند بینراو، ئەو تایمەش بە هەمان ئەنجامی یەکەم تایم مایەوە و هەر یانە و تاکە خاڵێکی وەرگرت.

 

لە یاریێکی تریشدا، بوروسيا دورتموند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی دینامۆ زگرێب، لە ئەنجامدا زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا توانیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنن،

گۆڵەکانیش هەریەکە لە یاریزانان گیتێنس و ڕامی و گۆیراسی لە خولەکەکانی 41 و 56 و 90 تۆماریانکرد.

 

بەم ئەنجامە، دورتموند لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیە و 12 خاڵی هەیە، ئەستۆن ڤێلاش بە 10 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە و یۆڤیش پلەی 19 گرتووە بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیا: تورکیا کۆنترۆڵی %65ـی بازاڕی درۆنەکانی کردووە

سەڵاح

لە ئێران ئاخرین یاسای حیجابی زۆرەملی بەر لە جێبەجێ کردن هەڵپەسێردرا

یاسین

Meta خزمەتگوزاریەکی تر بۆ ئەپی WhatsApp بەردەست کرد

یاسین