zagros news agency

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران كشانه‌وه‌، هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کۆنترۆڵ کرد

 

ئەمڕۆ شەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایانگەیاند، هێزەکانی دیموکراتی سووریا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی لە باکووری سووریا کۆنترۆڵ کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، “دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کشانەوە، هێزە کوردییەکان لە گەڕەکەکانی نوبول و زەهرا لە باکووری رۆژئاوای حەلەب جێگیر بوون.”

هاوکات، باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای سووریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و گەڕەکەکانی دەوروبەری کشانەوە، هێزە کوردییەکان ئەو ناوچانەیان کۆنترۆڵ کرد.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە خۆجێییە، هەسەدە دەستی بەسەر خاڵەکانی پشکنین لە نێوان شەهبا، حەلەب و ئەشرەفییە دا گرتووە.

 

رووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

حکوومەتی کاتی سووریا داوا لە ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات ئیسرائیل ناچار بەکشانەوە بکات

یاسین

بەوێنە… بەربەست لەسەر زێی گەورە لە پێش ڕێکخەری پرۆژەی ئاودێری خەبات دروست دەکرێت

سەڵاح