zagros news agency

بڕێکی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێم و دابەشدەکرێت

 

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “بڕێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.”

ئاشکراشی کرد، “بۆ سلێمانی بڕی 60 ملیار دینارە، هەولێر 54 ملیار و 454 ملیۆنە، دهۆکیش 43 ملیار دینارە.”

روونیشیکردەوە، “ئەو بڕە پارەی لای حکومەتی عێراقی دەمێنێت زیاترە لە 130 ملیار دینار، بەڵێنی ئەوەشیان داوە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕەش بنێرن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 41 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

سەڵاح

زیندانییەکی سیاسی کورد ماوەی 10 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

سەڵاح

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی “ئێکۆ”ی یەکێتیی ئەوروپا کرد

دڵشاد