zagros news agency

سبەی دووشەممە، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـ12-2024، سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان کراوە بۆ ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.

گوتیشی: “سبەینێ دووشەممە، بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە دەبات ئەویش، ئەردەلان محەممەد سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانە.”

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “کاندیدە دەرچووەکان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێن بۆ سوێند خواردن.”

باسی لەوەشکردووە: “هۆڵی دانیشتینی پەرلەمان ئامادەیە، پرۆتۆکۆڵی پەرلەمان بەهەموو شێوەیەک ئامادەی کردووە، بۆ یەکەین جارە لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێش دەست بەکاربوونی کاندیدەکان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان ڕێبەرێکی کاری پەرلەمانی بڵاو کردووەتەوە، بۆ شارەزابوونی ئەندامانی پەرلەمان بەکاری پەرلەمان و کاری یاسادانان. هەروەها لیژنەش پێکهاتووە بۆ پێشوازیی لە کاندیدە سەرکەوتووەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە

یاسین

بەرەی کوردستانیی سووریا ئەنجامەکانی کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی ڕەت دەکاتەوە

یاسین

ئەندۆنیزیا نەوتکێشێکی ئێرانی دەخاتە زیادکردنەوە

یاسین