zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بە ئاسانی ئێڤەرتۆنی تێکشکاند

لە یارییەکانی گەڕی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد ڕووبەڕووی ئێڤەرتۆن بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئێڤەرتۆن بهێنن.

 

لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان و لە سەرەتای یارییەکە یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوت و لەو تایمەدا توانی دوو گۆڵی لەڕێگەی هەریەکە لە یاریزانان مارکۆس راشفۆرد و جۆشا زیرکزی لە خولەکەکانی 34 و 41 تۆماربکات.

 

لە سەرەتایی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 ڕاشفۆرد گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکردەوە، دوای ئەوە یانەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان، بەڵام زیرکزی لە خولەکی 64دا گۆڵێکی تر بۆ مانیونایتدی تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد، بەڵام یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە یاریێکی تریشدا هەردوو یانەی تۆتنهام و فولهام بەیەکگەیشتن، لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد هاتە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ، ئێڤەرتۆنیش لە پلەی 15دایە بە 11 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژکارێکی سوودانی: پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کورد و رەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر بەڕێوەدەچێت

ART