zagros news agency

سوپای عێراق بە زرێپۆشەوە بەرەو سنوورەکانی سووریا بەڕی کەوتن

بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا، سوپای عێراق بەزرێپۆشەوە بەرەو ئەو ناوچە سنووریانە کەوتنە ڕێ.

یەکە زرێپۆشەکانی سوپای عێراق بۆ توندوتۆڵکردن و پاراستنی سنوورەکانی ئەلقائیم لە باشوورەوە تا سنووری ئوردن بەڕێکەوتن. ئەمەش دوای بەهێزکردنی سنووری کەرتی باکووری ڕۆژئاوای نەینەوا دێت کە بە یەکە زرێپۆشەکان و سەربازەکانی عێراق توندوتۆڵکراوە.

شەممە، 30-11-2024، سوپای سووریا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕی حەلەب و ئیدلب بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە “لە چەند بەرەیەکدا، شەڕێکی سەختیان لەگەڵ هێزە بەرهەڵستکارەکان (دەستەی تەحریری شام و لایەنگرانی) کردووە  و فرە بەرەیی پێکدادانەکان وای لێ کردوون هێزەکانیان بکشێننەوە بە ئامانجی دووبارە خۆڕێکخستنەوە.”

سوپای سووریا، جەختی لەوە کردووەتەوە “کشانەوەیان لە چەند بەرەیەک، بۆ ماوەیەکی کاتییە، هێزەکانی پشتیوانی گەیشتوونەتە بەرەکانی شەڕ و خۆیان بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە دەکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید لە دەرەوەی سانتیاگۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 10 گەیشت

یاسین

روونکردنەوە لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدرێت

یاسین