ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن بە دەستی لیڤەرکوزنی ئەلۆنسۆ کرایە دەرەوە

لە یاری ئاگرینی قۆناغی 16ی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بایرن میونشنی خاوەن یاریگا ماڵئاوایی لە جامەکە کرد کاتێک لیڤەرکوزن بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی پێهێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، بەڵام هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن،

هەروەها لە خولەکی 17دا ناوبژیوانی یاری مانوێل نۆیەری بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا.

 

لە تایمی دووەم یانەکان بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و یانەی میوان سوودی لەو بۆشاییەی بایرنی وەرگرت و لە خولەکی 69 ناسان تێلا گۆڵێکی بۆ لیڤەرکوزن تۆمارکرد و یارییەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، بایەر لیڤەرکوزن گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە و بایرن میونشنیش ماڵئاواییکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر.. بە گوژمەی 2 ملیار و 422 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ تەواو دەكرێت

یاسین

ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی

یاسین

کەسی دووەمی حەماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كرایه‌ ئامانج

سەڵاح