zagros news agency

لالیگا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی مایۆرکای کرد

لە یاریێکی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، ریال مایۆرکا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە کۆتاییدا بەرشەلۆنە توانی گۆڵبارانی خاوەن یاریگا بکات و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.

 

لە تایمی یەکەم، بەرشەلۆنە ئاستی لە خاوەن یاریگا باشتربوو لە خولەکی 12دا گۆڵی یەکەمی لەڕێگای فێران تۆرێسەوە تۆمارکرد، هەر لەو تایمەداو لە خولەکی 43، یاریزان ڤێدات موریکی ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا بەرشەلۆنە باشتر گەڕایەوە نێو یاریگا و توانیان چوار گۆڵ لە ڕێگەی هەریەکە لە یاریزانان رافینیا دوو گۆڵ و دی یۆنگ و ڤیکتۆر لە خولەکەکانی 56، 74، 79 و 84 تۆماریانکرد و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە شێوەیێکی کاتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ و مایۆرکاش 24 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا

سەڵاح

ئەمریکا بە بەهای 425 ملیۆن دۆلار سیستەمی بەرگریی پاتریۆت بە کوێت دەفرۆشێ

سەڵاح

لقێ ئێک یێ پارتی: خەلکێ دهۆکێ و سێمێلێ ب خوینا زەڵال یا 17 شەهیدێن دلێر باژێڕێ خۆ ئازاد کر

سەڵاح