ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پوتین بۆ ئه‌ردۆغان: پێویسته‌ به‌ زووترین كات هێرشی تیرۆرستی له‌ سوریا كۆتایی پێ بێت

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین ئەنجام دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكراوه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پۆتین به‌ ئه‌ردۆغانی راگه‌یاند، پێویسته‌ به‌ زووترین كات هێرشی تیرۆرستی له‌ سوریا كۆتایی پێ بێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها دواپەرەسەندنەکان لە سووریا و پرسە جیهانی و ناوچەییەکان گفتوگۆی کرد.

لە پەیوەندییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، تورکیا پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات و هەوڵەکانی بۆ چارەسەری هەمیشەیی دەخاتە گەڕ و بە گرنگی زانیوە هەموو لایەنەکان ڕەهەندی دیپلۆماسی بگرنە بەر و پێویستیشە ڕژێمی سووریا ئامادەی چارەسەری سیاسی بێت.

كرملین باسی له‌وه‌ كرد، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات باس له‌ دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌.

پۆتین جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، زۆر گرنگه‌ جوڵه‌یه‌ك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی تیرۆرستی كۆتایی پێ بهێنرێت تاكو سه‌قامگیری له‌سووریا به‌رقه‌رار بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕی پارەی هاوکاریی مانگانەی پێشمەرگەی لیوایەکان زیاد کرا

یاسین

شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا

سەڵاح

هۆشیار زێباری: ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو زماندرێژییەکیان دەدەینەوە

یاسین