zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی نیۆکاسل لیڤەرپوولی ڕاگرت و چێڵسیش بردیەوە

لە یاریێکی تری ئاگرینی گەڕی 14ی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوولی پێشەنگ بووە میوانی نیۆکاسل یونایتد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان و لە سەرەتادا نیۆکاسلی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 35 ئەلیکساندەر ئیساک گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، لیڤەرپوول گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 50 جۆنێس گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، نیۆکاسل لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو تا لە خولەکی 62 توانی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد،

لیڤەرپوولی پێشەنگ ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکردو توانی دوو گۆڵی لەلایەن مەحەممەد سەڵاح لە خولەکەکانی 68 و 83دا تۆماربکات،

نیۆکاسل بەمە نەوەستاو لە دوا خولەکی یاری 90 توانی گۆڵی یەکسانی لەڕێگەی یاریزان فابیان تۆماربکات و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە یاریێکی تریشدا چێڵسی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا شکست بە ساوسامپتۆن بهێنێت.

 

بەم ئەنجامە، لیڤەرپوول هەر لە پێشەنگە بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ، چێڵسیش پلەی دووەمی گرتووە بە 28 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی: پێویستە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببینەوە

یاسین

خانمه‌ پزیشكێكی عێراقی به‌ تۆمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی 46 ملیار دینار به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستگیر كرا

سەڵاح

سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

یاسین