zagros news agency

لالیگا.. بیلباو شکستی بە ریال هێنا و سێ خای گرنگی لێوەرگرت

لە یاریێکی پێشوەختەی لالیگا و لە هەفتەی 19 دا ئەتلەتیک بيلباو میوانداری ریال مەدریدی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئەتلەتیک بيلباو توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ریال مەدرید بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، سەرەتا بیلباوی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 53دا گۆڵێکی تۆمارکرد، دوای ئەوە ریال هێرشەکانیان چڕکردەوە و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد، بەڵام لە خولەکی 69دا ئێمباپێ لێدانەکەی لەدەستدا، دوای ئەوە بێلینگهام لە خولەکی 78دا ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاهانە یەکسانکردەوە،

دڵخۆشی ریال دوای ئەو گۆڵە تەنیا دوو خولەکی خایاند و لە خولەکی 80 گورکا گوروزێتا توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن تۆماربکات و شکست بە ریال بهێنن.

 

بەم ئەنجامە، ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە 33 خاڵ، بيلباویش لە پلەی چوارەمدایە و خاوەن 29 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دووشەممه دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؛ یەکێک له پرسەکان تایبەت به هەرێمه

یاسین

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات

یاسین

ئاژانسی زاگرۆس: زانیاری له‌سه‌ر دانانی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا ده‌كات

یاسین