zagros news agency

ڕووسیا: کوژرانی 300 چەکداری ئۆپۆزسیۆنی لە سووریا ڕاگەیاند

جێگری سەرۆکی ناوەندی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 300 چەکدار کوژراون.
ئۆلێگ ئیگناسیۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “هێزەکانی ئاسمانی ڕووسیا بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی سوپای سووریا و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگاکانی ئیدلب، حەما و حەلەب”.
ئیگناسیۆک ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا و هێزی ئاسمانی سووریا هێرشی مووشەکی و ئاسمانییان کردە سەر کۆبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان و حەشارگەکانیان.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند “نزیکەی 300 چەکدار کوژراون، هەروەها 9 سیستەمی هەڵانی مووشەکی جۆراوجۆر، 7 تانک، 28 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و 14 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنران، ئەمە جگە لە ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆگایەکی تەقەمەنی و کۆگایەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوی لە ئەورووپا کرد

یاسین

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و ئێران كرد

سەڵاح

جامی کاراباو.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین