zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە نۆتینگهام دۆڕا

لەدوا یاری ئەمشەوی خولی نایابی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد میوانداری نۆتینگهام فورێستی کرد.

 

لە ئەنجامدا نۆتینگهامی میوان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە مانیونایتدی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی دوو نۆتینگهام دەرگای گۆڵکردنی کردەوە لەڕێگەی یاریزان نیکۆلا میلینکۆڤیچ،

دوای ئەوە شەیتانە سوورەکان هێرشەکانیان چڕکردەوە تاکو لە خولەکی 18دا گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی ڕامۆس هۆیلاند تۆماربکاتەوە.

 

لە تایمی دووەم جارێکی تر نۆتینگهام دوو گۆڵی لەسەر یەک لە خولەکەکانی 47 و 54دا لەڕێگەی یاریزانان مۆرگان و کریس وود تۆمارکرد، تەنیا دوای حەوت خولەک بەسەر گۆڵەکەی نۆتینگهام، بڕۆنو فێرناندز ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە،

دوای ئەوە چەندین هەوڵدرا، بەڵام نۆتینگهام پارێزگاری لە چوارچێوەی گۆڵەکەی کرد و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، نۆتینگهام فورێست بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە، مانیونایتدیش خاوەن 19 خاڵە و پلەی 13ی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە کارەکەی دوورخرایەوە

سەڵاح

کۆمپانیای Apple ئەپێکی تایبەت بە ووشەی نهێنی رادەگەینێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چێک دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح