zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی لیچی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا گۆرگەکانی کلاودیۆ ڕانێنری توانیان یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە ببەنەوە.

 

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 13دا ڕۆمای خاوەن یاریگا گۆڵێکی لەڕێگەی ئەلێکسیس سالیمایکیرس تۆمارکرد، دوای ئەوەش هەردوولا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و لە هێرشێکدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لیچی هەژمارکرد و نیکۆلا کریستۆڤیچ ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک و گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم هەردوو لا چەند گۆڕانکاریێک ئەنجامدا، خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 59 و 66 لەڕێگەی یاریزانان مانشینی و نیکۆلۆ پیسیلی تۆمارکرد، لە خولەکی 86یش مانۆ کونێ گۆڵی چوارەمی بەناوی خۆی نووسیەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ڕۆما چووە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی و خاوەن 16 خاڵە، لیچیش بە 13 خاڵ لە پلەی 16 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترامپ: ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە دروشمی ئیدارەکەی منە

سەڵاح

ئاڤان حیران: کارێ مە دابینکرنا ماف و شایستەیێت پێشمەڕگەییە ب هەمان شێوازێ سوپایێ عێراقێ

سەڵاح

هێرشەکانی ئیسرائیل ١٤ کەس لە لوبنان دەکوژن؛ هۆشداریش به‌ ناوچه‌یه‌ك ده‌دات چۆڵی بكه‌ن

سەڵاح