ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیستی مووچه‌ی مانگی 12 راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرا

وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند كە لیستی مووچەی مانگی 12ی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/12/2004، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە: لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم (12)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

ئەمە لە كاتێكدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی مانگەكانی 10 و 11ـیشی پێستر ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بەڵام تا ئێستە بڕەپارەی مووچەی مانگی 10یش بە تەواوی خەرج نەكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێلیكۆپتەرێكی سەربازیی توركیا كەوتە خوارەوە و جەنەڕاڵێك و 5 سەرباز گیانیان لەدەست دا

سەڵاح

عێراق.. پشووی فه‌رمیی جه‌ژنی قوربان ڕاگه‌یندرا

یاسین

هەتا ئێستا جەنگ زیاتر لە 60 هەزار هیکتار دارستانی ئۆکرانیای لەنێو بردووە

سەڵاح