zagros news agency

لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت دوو هۆڵی ڕۆشنبیری نۆژەن دەکرێنەوە

 

له‌سەر ڕەزامەندى مەسرور بارزانى دەست بە نۆژەنکردنەوەى هەردوو هۆڵى میدیا و ڕۆشنبیرى له‌ هه‌ولێر دەکرێت.

پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: لە سەر ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، له پێناو بەرژەوەندى گشتیى و خزمەتکردنى هاوڵاتیان، دوو هۆڵ نۆژەن دەکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە: بەهـۆى ئەوەى كه هەردوو هـۆڵى میدیا و ڕۆشنبیرى وەك ناسـنامەی شارى هەولێر دەناسرێن و مێژوویەكى پرشكۆدارى شارى هەولێرن، بڕیار درا بە تەرخانکردن و خەرجكردنى 697 ملیۆن و 735 هەزار و 600 دینار بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى ئاسایی پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى هەردوو هۆڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

سەڵاح